Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:42

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: 136 هه‌زار که‌س له‌ ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاواره‌ بوونه‌

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: هه‌ست به‌ دڵه‌ڕاوكێیه‌كی توند ده‌كه‌ین له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كان
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: 136 هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاواره‌ بوونه‌
کوردستان TV
100%


نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له‌ توندوتیژی و رووخاندنی خانووی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێ، به‌هۆی كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق تا ئێستا 136 هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌ بوونه‌.

لیز گراندی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ، ده‌ست كراوه‌ به‌ گه‌یاندن و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك به‌ ئاواره‌كان و تیمه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی كه‌مپ و گونده‌كانی كردووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی چاودێری پزیشكی و دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان.

هاوكات به‌ توندی نیگه‌رانی خۆی له‌ كرده‌وه‌ی توندوتیژی بۆ سه‌ر ئاواره‌كان ده‌ربڕی كه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجام دراوه‌. 

به‌ پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سووتاندن و رووخاندنی سه‌دان ماڵی كورد له‌و ناوچانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌ركووك و خورماتوو.  

فه‌رخان حه‌ق جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ست به‌ دڵه‌ڕاوكێیه‌كی توند ده‌كه‌ن له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كان داواشی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد كه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن و كێشه‌كانی نێوانیان به‌ دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.