محه‌مه‌د جه‌وادزه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، كه ئه‌و چه‌كداره عێراقییانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له رێكخراوی تیرۆریستی داعش پاراست، بچنه كام وڵات؟ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه ئه‌و چه‌كدارانه ئێرانی نیین و سه‌ر به سوپای پاسداران نیین .
محه‌مه‌د جه‌وادزه‌ریف ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مریكای به شه‌رمه‌زاری ناو بردووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر پێترۆ دۆلار داده‌ڕێژێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هاوهه‌ڵوێستی ئه‌مریكا وله‌گه‌ڵ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ریكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و میلیشیا ئێرانی و بیانییانه‌ی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شه‌ڕی دژی داعشیان ده‌كرد، بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان .
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به سه‌رپه‌رشتیی و به‌شداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركووك و شاره‌كه‌یان داگیر كرد و هه‌زاران هاووڵاتیی ئه‌و شاره روویان له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان كرد .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.