Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:54

به‌ ڤیدیۆ.. ڕۆبۆتێک کاری پزیشکى ددان ئه‌نجام ده‌دات

یه‌كه‌م جاره‌ له‌ جیهان و له‌ مێژووى پزیشكیى ددان شتى وا ئه‌نجام ده‌درى
به‌ ڤیدیۆ.. ڕۆبۆتێك كاری پزیشكى ددان ئه‌نجام ده‌دات
کوردستان TV
100%


وه‌ك ئاشكرایه‌ كه‌ ڕۆبۆت چووه‌ته‌ ناو هه‌موو بواره‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى بزییشكیدا خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ى پزیشك و ڕۆڵێكى زۆر گرنگ و باڵا ده‌بینێ له‌و بواره‌دا.

به‌ پێى هه‌واڵێك كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ى (The Independent)ى به‌ریتانیدا هاتووه‌، ڕۆبۆتێكى زۆر پێشكه‌وتوو به‌رهه‌مهاتووه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ سه‌ركه‌وتوویى به‌بێ گرفت كارى پزیشكى ددان بكات. 

ئه‌م ڕۆبوته‌ له‌لایه‌ن زانكوى بیهانگ له‌ په‌كینى پایته‌ختى چین، له‌ نه‌خوشخانه‌ى پزیشكى ددانى هه‌مان زانكو به‌كار هینراوه‌، ڕۆبۆته‌كه‌ له‌ یه‌كه‌م كارى وه‌ك دكتۆرى ددان هه‌ڵساوه‌ به‌ كارى چاندنه‌وه‌ى ددان بۆ نه‌خۆشێك كه‌ كه‌ ددانى كه‌وتووه‌ هه‌روه‌ها كارى چاندنى ددانه‌كه‌ بۆ ئه‌و نه‌خوشه‌ به‌ته‌نیا له‌ لایه‌ن رۆبۆته‌ پزیشكه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانى پزیشكى مرۆڤ، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ جیهان و له‌ مێژووى پزیشكیى ددان شتى وا ئه‌نجام ده‌درى.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.