Erbil 30°C ھەینی 13 ئەیلوول 21:58

تیله‌رسۆن به‌نیازه‌ به‌ره‌ی عێراقی - سعودیی له‌ به‌رامبه‌ر ئێران دروست بکات

مه‌به‌ستی سه‌ردانی تیله‌رسۆن پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی عێراقی – سعودییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا
تیله‌رسۆن به‌نیازه‌ به‌ره‌ی عێراقی - سعودیی له‌ به‌رامبه‌ر ئێران دروست بكات
کوردستان TV
100%


چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكیی كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناویان ئاشكرا بكرێت وتوویانه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م هه‌فته‌یه‌دا، به‌ مه‌به‌ستی  پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی عێراقی – سعودییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاسۆشێیتد پرێس، سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی نوێیه‌ له‌ نێوان به‌غدا و ریازدا.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئامانج له‌ درووستكردنی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ بریتیه‌ له‌ داخستنی ده‌رگاكانی جیهانی عه‌ره‌بیی به‌ڕووی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا و هه‌روه‌ها رێگریی له‌ زیادبوونی رۆژ به‌ رۆژی هه‌ژموونی ئه‌م وڵاته‌.

وه‌ك ئاسۆشێیتد پرێس له‌ راپۆرته‌كه‌دا باسی كردووه‌ ئه‌م پلانه‌ی حكومه‌تی ترامپ بۆ له‌یه‌كتر نزیك كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌ بابه‌تێكی تازه‌ نییه‌ و چه‌ند مانگێكه‌ كه‌ راوێژكارانی ئاسایشی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.