Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 08:54

له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان دژی بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێوده‌و‌ڵه‌تی خۆپیشاندان ده‌کرێت

له‌ هه‌ولێر و له‌نده‌ن و ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ و كۆپنهاگن خۆپیشاندان كرا
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ له‌ ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، كوردستانیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌ هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه‌، خۆپیشاندانیان ساز كرد و چوونه‌ته‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

له‌ هه‌ولێر و له‌نده‌ن و ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ و كۆپنهاگن، دژی بێ ده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌و‌ڵه‌تی خۆپیشاندان ده‌كرێت و خۆپیشانده‌رانی كورد، هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق و هاوكاره‌كانیان سه‌ركۆنه‌ و شه‌رمازار ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و ھێزانه‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان جێبهێڵن.

له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر چوونه‌ته‌ به‌رده‌می نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ناڕه‌زایی خۆیان له‌باره‌ی بێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رببڕن و داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و ده‌ست له‌ داگیركاریی هه‌ڵگرن و بڕیاره‌ دواتر خۆپیشانده‌ران بچنه‌ به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی حه‌شد و سوپا و هێزه‌ ئیقلیمییه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و رێگه‌ له‌ داگیركارییه‌كانیان بگرن.

هه‌ر ئەمڕۆ شەممە، لەشاری کۆپنھاگنی پایتەختی دانیمارک خۆپیشاندانێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە گەلی کوردستان بەرێوەچوو و خۆپیشاندەران چوونە بەردەم کونسولخانەی ئێران و داوایان كرد به‌ زووترین كات هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیى و سوپاى ئێران كوردستان چۆل بكه‌ن.


له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ کۆمەڵێک لە چالاکوانان، نووسەران و هاوولاتاینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک و بەرپرسانی یەکەمی سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، داوای چارەسەریی ڕەوشی ناجێگری کوردستان دەکەن.

لە بەشێکی دیکە لە نامەی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاتووە: "ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی چەند ئیدارەیی کوردستانین و دەبێ دەوڵەتێکی یەکگرتووی فیدراڵیی بەهێز و لەسەر هەڵبژاردنی ئازادی خەڵکی کوردستان پێش سەربەخۆییش حۆکمڕانی بکات".

هه‌روه‌ها له‌ باكووری كوردستانیش، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌ و چاودێرانی سیاسى كوردو تورك پێیان وایه‌ توركیا به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان، هێزی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ده‌ستداوه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.