Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:04

روسیا الیوم: کوردەکانی کەرکووک بە لێشاو کۆچ دەکەن

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، توندوتیژی بەرامبەر بە کوردەکان دەنوێنن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/10/2017، کەناڵێکی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، کە دانیشتووە کوردەکانیش شاری کەرکووک، بە لێشاو بەرەو ھەرێمی کوردستان کۆچ دەکەن.

کەناڵی (روسیا الیوم)ی رووسی، بڵاوی کردووەتەوە کە ھێزە عێراقییەکان و میلیشیای حەشدی شەعبی، گشت دەروازەکانیان بەرەو رووی ھەرێمی کوردستان داخستووە، بەھۆی ئەوەی بە لێشاو دانیشتوانە کوردەکانی کەرکووک، ئەو شارە جێدەھێڵن.

کەناڵەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ھۆکاری ئەو کۆچکردنە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، توندوتیژی بەرامبەر بە کوردەکان دەنوێنن".

رۆژی 16/10/2017، میلیشیای حەشدی شەعبی، بەھۆی رێککەوتن لەگەڵ لایەنێکی کوردی، چوویە ناو شاری کەرکووک، چەندین شوێنی سووتاندووە، جگە لەوەش لە شارۆچکەی خورماتوو، زۆربەی ماڵە کوردەکانیان سووتاندووە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.