Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:59

شاخەوان عەبدولڵا موژدەی گەڕانەوەی پێشمەرگە دەدات بۆ کەرکووک

دەگەڕێینەوە کەرکوک و پارێزگاری کوردی بۆ دادەنێن و ئاڵای کوردستان ھەڵدەکەینەوە
کوردستان TV
100%

شاخەوان عەبدولڵا سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی سەرەڕای ئەوەی لەلایەن سەرکردایەتی پارتییەوە ئاگادار کرانەوە کە حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی جێی باوەڕ نین و نابێت رێککەوتنیان لەگەڵ بکرێت بەڵام  لە رۆژی ٢٠١٧/١٠/١٦ بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی 
 كوردستان خیانەتیان لە حزبەکەیان و خەڵکی کەرکووک و کوردستان کرد.

ئەمڕۆ دوای ئەوەی پاسداران و حەشدی شەعبی پاشگەزبونەتەوە لەبەرامبەر بەڵێنەکانیان ، ھەر  لەدانانی پارێزگارێکی کوردو سوتاندی ئاڵای کوردستان وپارەگاکانی لایەنە سیاسیەکان تەنانەت دەرکردن و چەکردنی ئاسایشی خۆیانیش ، زۆربەی ئەو کەسانەی ئێوارەی ٢٠١٧/١٠/١٥ لەسلێمانییەوە بەرەوە کەرکووک ھاتن و شارەکەیان فرۆشت , ئەمڕۆ دیسان شارەکە بەجێدەھێڵن و تەحمولی شکستەکەیان نەکرد.

ھەر لە وتارەکەی دا "شاخەوان عەبدولڵا" دەنووسێێ ئەمڕۆ دوای ئەوەی کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و کەنداو  و تورکیا بۆیان دەرکەوت کە ئەوەی لە کەرکووک رویدا داگیرکردنی شارەکە بوو لە لایەن ئێران نەک عێراق بۆیە دوێنێ ھەنگاوی یەکەم نرا بەئاراستەی راستکردنەوەی ئەو ھەڵەیە".

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق زیاتر نوسیویەتی " لەئایندەی نزیکدا شارەکە لەدەست داگیر کەران رزگار دەکرێت بەھێزو توانای پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و جەماوەری خۆڕاگری گەلەکەمان و دۆستانمان لە جیھان ، لێرەوە دەڵێم پێشمەرگە قارەمانە ، ئەوەی بەرگری کردووه و ئەوەی کشاوە تەوە ، چونکە ھەر ئەو ھێزەبوو بەرامبەر خۆکوژەکان دیفاعیان لە خاکی کوردستان دەکرد، بەڵام سەرشۆری بۆ ئەو بەرپرسانەیە کە فەرمانی کشانەوەیان پێ دان".

شاخەوان عەبدولڵا زیاتری نووسیوە و دەڵێت " دەگەڕێینەوە کەرکووک و پارێزگاری کوردی بۆ دادەنێن و ئاڵای کوردستان ھەڵدەکەینەوە, شکۆی خەڵکی کەرکووک  و کوردستان بە بەرزی دەمێنێتەوە".

ئارام كاكه‌خان 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.