Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:57

پۆتن و ناتانیاهۆ لەبارەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گفتوگۆیان کرد

سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان گفتوگۆیان ئەنجام دا.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی پەیامێک لەبارەی رەوشی کوردستان بڵاودەکاتەوە
کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆشکی کرملین، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/10/2017، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لەبارەی پێشکەوتنەکانی تایبەت بە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بەرنامەی ناوەکیی ئێران و بارودۆخی سووریا، گفتوگۆیان کردووە.

 

هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ناتانیاهۆ پەیوەندی بە پوتنەوە کردووە و دەستپێشخەریی گفتوگۆکەی کردووە.

 

لە میانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا ئیسرائیل تاکە وڵات بوو کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە مافی کورد بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرد و ڕووسیاش تاوەکوو ئێستا هەڵوێستێکی ئەرێنی لەبارەی مافی گەلی کوردستانەوە هەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.