له ڕاگهیاندراوهكهدا، كه كۆپییهكى لێدراوهته (كوردستان تیڤى) هاتووه: وهزارهتی پێشمهرگه راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، بەپێی رێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزا کرا.
ئهمه دهقی راگهیهندراوهكهیه:
بەپێی رێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزا کرا، بڕیار درابوو کە هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە ڕۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە 17ـی10ـی2016 جێگیر بووە.
ئێستاش هەردوولا پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبن و لەم رۆژانەدا هێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو رێککەوتنە رێکدەخرێنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
17-10-2017
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.