Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 16:39

ئیداره‌ی گه‌رمیان:ده‌بێ فه‌رمانبه‌ران و ده‌زگاکانی ئه‌منی پێشوازی له‌ حه‌شدی شه‌عبی بکه‌ن

له‌كاتی هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو كه‌لار
کوردستان TV
100%

ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له‌ فه‌رمانبه‌ران و لایه‌نی ئه‌منی كردووه‌ له‌كاتی هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ نێو كه‌لار پێشوازی له‌و چه‌كدارانه‌ بكه‌ن.

ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای له‌ فه‌رمانبه‌ران و لایه‌نی ئه‌منی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌كه‌ی كردووه‌، له‌كاتی هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو كه‌لارو سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكومی و باره‌گا حزبییه‌كان، ده‌بێ پێشوازییان لێ بكه‌ن و كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ریان نه‌بێ.

هه‌روه‌ها ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌شڵێ: هه‌ركه‌سێك له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر شتێك بكات، ئه‌وا له‌ كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.