Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:11

به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌کانی که‌رکوک: ئه‌منییه‌تی شاری که‌رکوک پارێزراوه‌

كه‌س ناتوانێ شاری كه‌ركوك داگیربكات
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی ئه‌منی كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، رێگه‌مان نه‌داوه‌ په‌لاماردان و چوونه‌ سه‌ر ماڵان و تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ له‌ یه‌كتری و تاوانباركردنی یه‌كتری روو بدات و ئه‌منییه‌تی شاره‌كه‌ پارێزراوه‌.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك ،به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: پۆلیسی كه‌ركوك له‌ هه‌وڵی پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناو كه‌ركوكه‌و له‌ دوێنێ ئێواره‌وه‌ له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو داین، تا بارودۆخه‌كه‌ هێور بكه‌ینه‌وه‌ و رێگه‌مان نه‌داوه‌ په‌لاماردان و چوونه‌ سه‌ر ماڵان و  تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ له‌ یه‌كتری و  تاوانباركردنی یه‌كتری له‌ ناو كه‌ركوكدا روو بدات.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ وه‌ك پۆلیسی كه‌ركوك سه‌ر به‌ حكومه‌تى مه‌ركه‌زین و كارمان ئه‌وه‌یه‌ پشێوی و ئاڵۆزییه‌كان كونترۆڵ بكه‌ین و رێگری له‌ هه‌ر  بارودۆخێك ده‌كه‌ین كه‌ بكرێته‌ سه‌ر سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان

گوتیشی: داوا ده‌كه‌ین كێشه‌و ناكۆكییه‌كان به‌ گفتووگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه‌ به‌راستی كه‌ركوك برینداره‌ ،له‌ ساڵی 2004 وه‌ تا ئه‌مرۆ هێزه‌كانی به‌عس و ئه‌لقاعیده‌و داعش و ئێستاش حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێ ئه‌و شاره‌ داگیر بكه‌ن ، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ و ئیراده‌ی كوردستان و كه‌ركوكییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه‌ كه‌ به‌ر به‌ هه‌ر ده‌ستێكی ره‌ش ده‌گرێ كه‌ بیه‌وێت داگیری بكات و په‌لاماری بدات.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.