دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارهیهك چهكداری داعش كه ژمارهیان 275 چهكدار دهبوون خۆیان رادەستی ھێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، پرۆسەی رادەستکردنی ئەو چەکدارانەی داعش ، شێخ حامید عەبدولرەحمان، وەک کەسایەتییەک کە نێوەندگیری کردووە.
275 چەکداری داعش، کە لەشارەی رەققە مابوونەوە، خۆیان و خێزانەکانیان، رادەستی ھێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، لە شارۆچکەی تەبقە، دوای دەستپێشخەری چەند سەرۆک عەشیرەتێک.
پرۆسەی رادەستکردنی ئەو چەکدارانەی داعش، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، لە بارەگای ئەنجومەنی مەدەنی تەبقە، و بەئامادەبوونی کەسایەتییەکانی ناوچەکە.
شێخ حامید عەبدولرەحمان، وەک کەسایەتییەک کە نێوەندگیری کردووە بۆ رێککەوتنەکە، رایگەیاندووە، لەسەر داوای شێخەکانی رەققە، و بەرەزامەندی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەو چەکدارانەی ویشتوویانە لەرەققە دەربچن رێگەیان پێدراوە بەتایبەت داعشە سورییەکان.
وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ڕۆیتەرزی راگەیاندووە، کە 275 چەکداری داعش، شاری رەققەیان چۆڵکردووە، بەپێی رێککەوتنێک، و 200 بۆ 300 چەکداری ئەو رێکخراوە، لەشارەکە ماون کە زۆرینەیان بیانین.
شایهنی باسه له نێو ئهو چهكدارانه كه ژمارهیهكیان بریندارن و به دار شهققه خۆیان رادهست دهكهن و دهستهكانی خۆیان بهرزدهكهنهوه.
كوردستان تیڤی / سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.