ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كه‌ناڵى (عاله‌م)ى ئێرانى، لهڕایگهیاند: "فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى (فاتحین)ى سه‌ر به سووپاى پاسدارانى ئێرانى به‌ناوى لیوا (عه‌بدوڵڵا خوسره‌وى)، له پێكدادانێكدا له شارى دێر ئه‌لزۆر له سووریا كوژرا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له سووریا، هه‌واڵى كوژرانى فه‌رمانده ئێرانییهكهیان پشتڕاستكرده‌وه، هاوكات ماڵپه‌ره‌كانى نزیك له داعش ڕایانگه‌یاند، كه فه‌رمانده ئێرانییه‌كه له ده‌شتاییه‌كانى دێر ئه‌لزۆر نزیك سنووره‌كانى عێراق كوژراوه.
هێزه‌كانى ئێران ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له شه‌ڕه‌كانى سووریا هاوشانى ڕ‌ژێمى سووریا به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك ئه‌و هێزانه سه‌رپه‌رشتى چه‌ند میلیشیایه‌كی عێراقی و لوبنانى و ئه‌فغانى و پاكستانى ده‌كه‌ن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.