Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 00:11

دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 500 منداڵی بێباوک لە ھەولێر دابه‌ش دەکات

50 ھەزار قوتابی لە سەرتاسەری کوردستان پێداویستی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/10/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری (دائرە الشٶون الاسلامیە و العمل الخیری فی دبی) جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنی پێشکەش 500 منداڵی بێباوک لە ھەولێر دەکات،  مەبەست لەم چالاکییەش ھاندانی منداڵەکانە بۆ درێژەدان بە خوێندن و دابینکردنی داھاتوویەکی گەش بۆیان.

لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانى، جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنى پێشکەش به‌ منداڵانی ئازیز كردووه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌" لە ھەولێر 500 ئازیز، لە دھۆک 250 ئازیز، لە کەرکووک 182 ئازیز، لە گەرمیان 226 ئازیز و لە سلێمانی 287 ئازیز سوودمەند بوون.

ھەر لە سێکتەری پەروەردەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەڵمەتێکی ھاوکاریی قوتابییانی کوردستانی دەست پێ کردووە، لەو ھەڵمەتەدا 50 ھەزار قوتابی لە سەرتاسەری کوردستان جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنیان پێشکەش دەکرێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.