Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 09:19

دوبه‌ره‌کى ده‌که‌وێته‌ نێو رێزه‌کانى حه‌شد شه‌عبى و کوردو تورکومانه‌کانیش واز دێنن

ئالوزى ده‌كه‌وێته‌ نێو رێزه‌كانى حه‌شد شه‌عبى
کوردستان TV
#10
100%

چەکدارە کوردەکان و تورکمانەکانی خەڵکی سنووری پارێزگای کەرکووک و شاری خورماتوو، بەھۆی ئامادەنەبوونیان بۆ شەڕکردن لە دژی پێشمەرگە، چەکەکانیان دادەنێن. فەرماندەکانی پێشمەرگەش ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كى پێشمەرگە لە نزیک گوندی (بەشیر) لە باشووری کەرکووک ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لەو چەکدارە کورد و تورکمانانەی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا چوونەتە نێو حەشدی شەعبی و ئەرکیان پێ دراوە، چەکیان داناوە و ڕەتیان کردووەتەوە لە ھێرشکردنە سەر پێشمەرگە، بەشداری بکەن.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە چەکدارە کوردەکانی حەشدی شەعبی ئامادە نین شەڕ لە دژی پێشمەرگە و خاکی کوردستان بکەن و بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە ئەوان بۆ شەڕکردن دژی پێشمەرگە چەکیان ھەڵنەگرتووە. 

گوتیشی: ”چەکدارە تورکمانەکانی حەشدی شەعبی کە بەشێکی زۆریان خەڵکی شاری خورماتوون، باسیان لەوە کردووە کە چەکدارانی خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەنێو حەشدی شەعبی، دوای کۆتاییھاتنی شەڕیان لەگەڵ پێشمەرگە، بۆ شار و ناوچەکانیان دەگەڕێنەوە، بەڵام تورکمانەکان لەگەڵ کورددا ساڵەھای ساڵە دەژین و ناتوانن دوژمنایەتی بۆ ھەتا ھەتایە ھەڵبژێرن“.
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرا ده‌كات كه‌ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە فەرمانی عەبادی دەجووڵێنەوە، بۆیە ئەوانیش لەناو خۆیاندا ناکۆکن و بەشێکیان سەر بە مالیکین و بەشێکیان سیستانی و بەشێکیان سەدرین و ئەوانە وای کردووە کێشە لەناویاندا پەیدا ببێت".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.