به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له شاری ره‌قه‌ی سووریاوه گه‌یشتوون، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش توانیویانه له‌م شاره رابكه‌ن، كه به وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئه‌و چه‌كدارانه بۆ هه‌ڵاتن له شاره‌كه قه‌ڵغانی مرۆییان به‌كارهێناوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان ئه‌م ژماره چه‌كداره‌ی داعش به به‌رپرسانی هێزه‌كانی دیموكراتیكی سووریایان وتووه كه تا گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ستی خۆیان ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن تا دڵنیابن له‌وه‌ی به سه‌لامه‌ت ده‌رده‌چن.
جێی باسه كه شاره‌كه هێشتا له چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش به‌تاڵ نه‌بووه و ژماره‌یه‌كیان له‌وێ ماون.
هێزه‌كانی سووریای دیمو‌كراتى ده‌ڵێن ئه‌و چه‌كدارانه‌یان له گه‌مارۆدا راگرتووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش دانووستانه‌كان بۆ ده‌رچوونی ئه‌و چه‌كدارانه به هێواشی ده‌ڕواته پێش، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه سه‌ركرده‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی ساڵی 2015 كرایه سه‌ر پاریس له‌ناو ئه‌واندایه و ئاماده نییه خۆی راده‌ست بكات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانیی
ئاماده‌كردن: مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.