حكومه‌تی سووریا پێشڕه‌ویی سوپای توركیای له پارێزگای ئیدله‌ب به ده‌ستدرێژیی ئاشكرا بۆسه‌ر خاكی خۆی ناوبرد و خوازیاره هه‌رچی خێراتر ئه‌و وڵاته هێزه‌كانی له باكووری رۆژئاوای سووریا بكشێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه توركیا ده‌ڵێت ئه‌م پێشڕه‌وییه له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌نقه‌ره و تاران و مۆسكۆ له دانووستانه‌كانی ئه‌ستانا بووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا وێڕای راگه‌یاندنی هه‌واڵی پێشڕه‌ویی سوپای وڵاته‌كه‌ی له پارێزگای ئیدله‌ب ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پشتیوانیی له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی سوپای ئازادی سووریا ده‌كات له‌م وڵاته.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای توركیادا راگه‌یه‌نراوه كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ستانا سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ناوچه‌ی نه‌هێشتنی ته‌نگه‌ژه پێشڕه‌وییان كردووه له‌و پارێزگایه.
حكومه‌تی سووریاش ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی ئیدانه كردووه و خوازیاره هه‌رچی زووتر سه‌رجه‌م هێزه‌كانی توركیا له خاكی ئه‌م وڵاته بڕۆنه ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.