وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به فه‌رمی سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودسی قاسم سوله‌یمانی، خسته لیستی تیرۆر و وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناساندوونی، هاوكات چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی نزیك له پاسدارانیشی خستووه‌ته لیستی ره‌ش.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، سوپای پاسدارانی ئێران و فه‌یله‌قی قودس، كه قاسم سلێمانی به‌رپرسی یه‌كه‌میه‌تی، چالاكی تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه و هاوكاری گرووپه تیرۆریستییه‌كانییان كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و دوو رێكخراوه رۆڵیان له چه‌كداركردن و راهێنانی چه‌كدارانی گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریسییهكانییان هه‌بووه، چ له ناوخۆی ئێران و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
ستیڤن منیشن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سوپای پاسداران هاوكاری ماددی گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حزبوڵڵا و حه‌ماس داوه و له رێگه‌ی فه‌یله‌قی قودسیشه‌وه هاوكاری رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی سووریا به‌رده‌وام بیت.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئێرانی و چینیشی خستووه‌ته لیستی ره‌ش و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاركردنی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه راگرتووه، كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كۆمپانیایه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، كه‌سانی یه‌كه‌می ئه‌و گرووپ و رێكخراو و كۆمپانیایانه، ده‌بنه كه‌سانی داواكراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.