Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:43

ریان دیلون: تا ئێستا نزیکه‌ى له‌ سه‌دا 85ى ره‌ققه‌ رزگار کراوه‌

پێشبینی ده‌كرێت له‌ رۆژانى داهاتوودا شه‌ڕى سه‌خت رووبدات
کوردستان TV
100%

 

گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش رایگه‌یاند، 100 چه‌كدارى داعش له‌ ده‌وروبه‌رى ره‌ققه‌ خۆیان داوه‌ به‌ ده‌سته‌وه‌.

ریان دیلون، گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رایگه‌یاند ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى ره‌ققه‌.

گوتیشى: تا ئێستا نزیكه‌ى له‌ سه‌دا 85ى ره‌ققه‌ رزگار كراوه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت له‌ رۆژانى داهاتوودا شه‌ڕى سه‌خت رووبدات.

هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانیكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى میانڕه‌وى سووریا.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان له‌ سووریاوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ سه‌دان چه‌كدارى داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى رانه‌گه‌یه‌ندراو له‌ ره‌ققه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ شوێنێكى دیكه‌.

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نهێنییه‌ له‌ نێوان هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات و چه‌كداره‌كانى داعش واژوو كراوه‌.

چالاكانى سووریا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، 12 پاسى پڕ له‌ چه‌كدارى داعش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كى حاوى هه‌واى خۆرئاواى ره‌ققه‌.

هه‌وڵێكى چڕوپڕیش له‌ ئارادایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ماونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ ده‌وروبه‌رى دێرزوور.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چالاكانى سووریا ئه‌وه‌شیان باسكردووه‌، كه‌ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانیان به‌ ناوى هاووڵاتى مه‌ده‌نییه‌وه‌ ده‌رباز ده‌كه‌ن و واى پیشانده‌ده‌ن گوایه‌ له‌ ده‌ستى داعش رایانكردووه‌.

ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ى چه‌كدارانى داعش دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا جیمیس ماتیس رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى خۆراده‌ستكردنى چه‌كدارانى داعش له‌ ره‌ققه‌ په‌سند ده‌كه‌ن.


كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.