Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:01

عه‌بادی پێشمه‌رجی خۆی بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان لادا

دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشمه‌رجی خۆی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لاداوه‌.

هوشیار زێباری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشمه‌رجی خۆی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لاداوه‌ ، ئه‌مه‌ش پێشهات و هه‌واڵێكی باشه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆو دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.

 دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، عه‌بادی بۆ گفتوگۆكردن له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مه‌رجێكی دانابوو، یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانیش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كردو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش هه‌موو جارێك  ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.