Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:09

هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نزیک مه‌کته‌ب خالید سه‌نگه‌ر لێده‌ده‌ن

لە ئەگەری هەر هێرشێكدا پێشمەرگە وەڵامیان دەداتەوە
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ به‌ نیازن شاری كه‌ركوك داگیر بكه‌ن، له‌ نزیك مه‌كته‌ب خالید سه‌نگه‌ر لێده‌ن و خۆیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

شه‌وی رابردوو میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و هێزه‌كانی تری حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌ هه‌ڵدانی نارنجۆك بۆ ناو باره‌گای حزبه‌ كوردییه‌كان و ماڵی هاووڵاتییانی كورد له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كانی شارۆچكه‌ی خورماتوو كردو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وهاووڵاتیانی شارۆچكه‌كه‌ ،لێیان هاتنه‌ ده‌ست و به‌ توندی وه‌ڵامیان دانه‌وه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ حكومه‌تی به‌غدا چه‌ند هێزێكی چه‌كداری له‌ ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك كۆكردۆته‌وه‌و به‌ زه‌بری هێز هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.