Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:11

روحانی:  نامانەوێت هیچ فشارێک له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دروست بکرێت

رووحانی: خۆشەویستیمان هەیە بۆ کورد
کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: "خۆشەویستیمان هەیە بۆ کورد لە ئێران و عێراق و تورکیا و سووریا و نامانەوێت هیچ فشارێکیان لەسەر دروستبکرێت.

حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیدا باسی له‌ ریفراندۆمى کوردستانی کرد و گوتی: " ته‌نها بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەڵەیەکیان کردووە، بەڵام گەلی کورد وەک گەلێکی ئاشتیخواز لە ناوچەکە بەدوای بەرەوپێشچوونن و شایستەی رێزن".

حەسەن روحانی هەروەها گوتی: "خۆشەویستیمان هەیە بۆ گه‌لى کورد لە ئێران و عێراق و تورکیا و سووریا، و نامانەوێت هیچ فشارێکیان لەسەر دروست بکرێت".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.