Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:38

داهاتی یه‌ک مانگ 4 ملیار و 855 ملیۆن و 574 ھەزار و 913 دینار بووه‌

ماوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (1-8-2017 تاوەکو 31-8-2017)
کوردستان TV
100%

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داھاتی مانگی ئابی ساڵی 2017ی بڵاو کردەوە و ماوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (1-8-2017 تاوەکو 31-8-2017)ەو کۆی تەواوی داھات.


ئەو خشتەیەی کە خەرجی و داھاتەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی تێدا بڵاو کراوەتەوە، ماوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (1-8-2017 تاوەکو 31-8-2017)ەو کۆی تەواوی داھاتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتە، بە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانییەوە.

بەگوێرەی خشتەکە، لەو ماوەیەدا داھاتی وەزارەت 4 ملیار و 855 ملیۆن و 574 ھەزار و 913 دینارە، بڕی ئەو داھاتەی بە دینار دیاریکراوە و لە خشتەیەکی وردبینی بۆکراودا بڵاوکراوەتەوە، داھاتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، سلێمانی، پۆستە و گەیاندن، گواستنەوەی زەمینی، ھێلی ترام وای و کەشناسی و بومەلەرزەزانییە.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.