Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:31

ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپایه‌

پشتگیریی كورد بكه‌ن له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یهاوێژێت
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایده‌گه‌ێنێت، پێویسته‌ ئه‌وروپا ده‌ستپێشخه‌ری بكات و رۆڵێكی باڵاتری هه‌بێت له‌پرسی به‌ ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان.

ئایلان سمت ،ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ، داوای له‌ په‌رله‌مان و وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه‌، رۆڵێكی بنیاتنه‌رانه‌ بگێڕن له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، داوای ئه‌وه‌شی لێكردوون ، پشتگیریی كورد بكه‌ن له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یهاوێژێت بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی.

ده‌شڵێ: كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وروپایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وروپاش ده‌ستپێشخه‌ری بكات و رۆڵێكی باڵاتری هه‌بێت له‌پرسی به‌ ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان.

 

رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.