Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:19

خەلاتی نۆبڵی 2017 له‌ بوارى ئابووری درایه‌ لێکۆڵەرێکی ئەمەریکی 

"ریچارد تیلەر" توانی خەڵاتی نۆبڵی 2017 له‌ بواری ئابووری دا بباتەوە
کوردستان TV
100%

ئابووریناس و لێکۆڵەرێکی ئەمەریکی به‌ ناوى "ریچارد تیلەر" تەمەن 72 ساڵ، توانی خەڵاتی نۆبڵی 2017 له‌ بواری ئابووری دا بباتەوە.
 
ناوبراو زۆربه‌ى لێکۆڵینەوەكانی له‌ى بوارى ئابووری هەڵسوکەوت بووه‌، كه‌ هۆکارو کاریگەرییەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگە لەسەر ئابووری دیارى ده‌كات.
 
کارکردن لە سەر هەست و کۆمەڵگە و ئابووری زانستێکی نوێیە کە لە رۆژئاوا بە تایبەتی لە ئەمەریکا بایەخێکی زۆری پێ دەدرێت و زانایان لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن.
 
ئەکادیمیای نۆبڵ لە بەیاننامەیەکدا خەڵاتی نۆ ملیۆن کڕۆنی سویدی کە دەکاتە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، پێشکەش بە تیلەر کرد. ریچارد تیلەر لە زانکۆی شیکاگۆ  مامۆستا و لێکۆڵەری ئابوورییە.
 
خەڵاتی نۆبڵ هەموو ساڵێک لە لایەن ئەکادیمیای سویدی نوبڵ دەدرێت و پێشکەش بەو کەسانە دەکرێت کە لە زانستی پێوەندیدار داهێنانیان کردووە.
 
زۆربەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە ئەمەریکین و ئەمەش دەریدەخات ئەو وڵاتە بایەخێکی تایبەت بە توێژینەوە و زانست دەدات.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.