Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:42

فیفا؛ 3 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشکاش راگه‌یاند

فیفا؛ 3 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش راگه‌یاند
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، فیفا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی، 3 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش راگه‌یاند.

ئۆلیڤەر جیرۆد هێرشبەری فەرەنسی ئارسێناڵی ئینگلاند، ئێسکارین ماسولوکێ گۆڵپارێزی ئێف سی باروکای گینیا و دینا کاستیانۆسی خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی ڤێنزویلا به‌ فه‌رمی ململانێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵی رابردوو ده‌كه‌ن.

ئەم سێ یاریزانە دوای بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ ناویان لە لیستی کۆتایی هاتووە و لە ئەمرۆ بە دواوەش هاندەران دەتوانن خاوەنی جوانترین گۆڵ دەست نیشان بکەن و لە رێکەوتی 23ـی ئەم مانگە براوەی جوانترین گۆڵ دیاری دەکرێت.

فیفا له‌ كۆتایی 2016 ناوی 10 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش به‌ربژێر كرد، كه‌ تێیدا گۆڵی لیۆنێل مێسی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و گۆڵی نێیمار به‌رامبه‌ر ڤیاریال له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فیفا ژماره‌ی یاریزانه‌كانی كه‌م كرده‌وه‌ و گۆڵی ئه‌و دوو یاریزانه‌ فڕێدرانه‌ ده‌ره‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.