Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:06

شەرقولئەوسەت: بژاردەی کۆنفیدرالی بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌کانى نێوان  کوردستان و عێراق ده‌خرێته‌روو

سه‌رچاوه‌یه‌ك: بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی پێشنیاز نەکراوە
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی لەندەنی بڵاوی کردەوە جارێکی دیکە بژاردەی کۆنفیدرالی وەک تاکە رێگه‌ بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق خرایە ڕوو، كه‌ ڕۆژنامەكه‌ لەسه‌ر زاری سەرچاوەیەکی سیاسیی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بەغدا ئەم پێشنیازەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.

هاوکات عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بۆ ڕۆژنامەکەی ئاشکرا کردووە کە پێشنیازی کۆنفیدرالی لە لایەنی سێیەمەوە کە نوێنەرایەتیی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان دەکەن، خراوەتە ڕوو و بەشێک لە حکوومەت و لایەنە سیاسییە عێراقییەکانیش پشتیوانییان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی پێشنیاز نەکراوە.

پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، فازل میرانی، لە کاتی بەشداریکردنی لە پرسەی (مام جەلال) لە شاری هەولێر، سەبارەت بە بژارده‌ی کۆنفیدراڵی بۆ کوردستان ، رایگەیاندبوو" کۆنفیدراڵی باشە، بە مەرجێک حاکمەکەی بەغدا بە غەشیممان نەزانێ، دەڵێ کۆنفیدراڵیمان قبووڵە، بەڵام وەرن با دەستوور بگۆڕین بە ویستی ئەو، پاشان بیدەینە پەرلەمان بە زۆرینەی ئەو، پاشان بیخەینە ڕاپرسی بە زۆرینەی ئەو، ئەوەش لای ئێمە ناخوات، ئەگەر دان بە دەوڵەتی کوردیدا بنێن لەسەر کۆنفیدراڵی قسەیان لەگەڵ دەکەین".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.