موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كه نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی كردووه له‌سه‌ر گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بۆ ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی خاكی عێراق ماوه بیفرۆشێ، تاكه سوودمه‌نده له مانه‌وه‌ی كۆمسیۆنی ئێستای عێراق.
هه‌روه‌ها سه‌در روونیشیكرده‌وه كه ده‌نگی چاكسازیخوازان كپ نابێ و ئه‌و كۆمسیۆنه ده‌بێ نه‌مێنێت، چاكسازی و چاكسازیخوازان به‌رده‌وام ده‌بن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران، له‌سه‌ر هه‌موو په‌رله‌مانتاران پێویسته داوای خۆپێشانده‌ران به‌دی بهێنن و ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ و ده‌نگی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی و دیموكراتی هه‌ڵسێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در دژایه‌تییه‌كی ڕوونی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌كات كه به تاكه ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی هه‌ژمار ده‌كرێ.
ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.