Erbil 17°C شەممە 21 ئەیلوول 06:21

بۆ زستان بەرمیلێک نەوت بەسەر خەڵک دابەش دەکرێت

هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی پێدەدرێت
کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، لە هەوڵدان بۆ دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێرو قایمقامی هەولێریش دەڵێت" هەوڵەكان دڵخۆشكەرن و خەریكە دەگاتە ئەنجام.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە وەكالەت بە وشەی ڕاگەیاندوه‌، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر، لە هەوڵی بەردەوامن بۆ ئەو زستانە بەهەر شێوەیەك بێت هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی پێبدرێت.

قایمقامی هەولێر دەڵێت" هەوڵەكان بەردەوامن و دڵخۆشكەرن و گفتوگۆ و كۆبوونەوە بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامی هەیە و هەوڵێكی دڵخۆشكەرە و هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی پێدەدرێت.

ناوبراو گوتیشی" دوای سەردانیكردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگای كەركووك، بەچەند ڕۆژێك بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، حكوومه‌تى عێراق هیچ بڕە نەوتێكی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە له‌و بڕە نەوتەی كە پێشتر دەینارد.

تێزانین ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڕیارێكی سیاسیی، حكوومه‌تى عێراق ناردنی نەوتى بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگرتووه‌ ، به‌ مه‌به‌ستى سزادانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.