Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:21

تورکیا ئامادەکاری ته‌واوى بۆ هێرشکردنە سەر ئیدلب کردووه‌

سووپای توركیا له‌ 500 سه‌رباز پێك دێت
کوردستان TV
100%

سوپاسالاری تورکیا و بەرپرسی دەزای هەواڵگریی تورکیا  سەردانی سنووری سووریایان کرد و لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئیدلب زانیارییان کۆکردەوە.

هولوسی ئاکار، لەگەڵ هاکان فیدان و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی لە پارێزگای هاتای کە لەگەڵ سووریا هاوسنوورە، یەکە سەربازییەکانیان بەسەرکردەوە و زانیارییان لەبارەی دۆخی ئێستای ئیدلب کۆکردەوە.

ئەم سەردانەی فەرماندە سەربازییەکان لەکاتێکدایە رۆژی شەممە 7-10-2017، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئیدلب راگەیاند و گوتی"  تورکیا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێک دەکات تاوەکو داعش لەو شارە دەربکات.

یه‌كه‌ی سه‌ربازیی سووپای توركیا له‌ 500 سه‌ربازو 20 تانك و 15 تۆپهاوێژ و ژماره‌یه‌كی زۆرى زریپۆش و بارهه‌ڵگر و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێکهاتووە، كه‌ لەسەر سنووری ئیدلب جێگیرکراون و ئامادەن لە هەر ساتێک هێرش بکەن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.