Erbil 28°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 09:34

به‌شه‌ خۆراکی مانگانه‌ هیچ مه‌ترسیه‌که‌ی نییه‌ و دابه‌شکردن به‌رده‌وامه‌

نەوزاد ئەدهەم: هاتنی بەشە خۆراك و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%

نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیا ده‌داته‌ هاووڵاتیان و له‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌، كه‌ هیچ مه‌ترسیه‌كه‌ی نییه‌ هاتنی به‌شه‌ خۆراك به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هه‌ر كاتێ به‌شه‌ خۆراكی هاووڵاتیان له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ له‌ كۆگاكان دوای پشكنین دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتیان ده‌كه‌ین.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هیچ كێشەیەك لە دابەشكردن و هاتنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییاندا نییە.

نەوزاد ئەدهەم هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كە هاتنی بەشە خۆراك و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییاندا بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی گوتیشی: بە ڕەسمی و بەپێی یاسا بەغدا ناتوانێت بە هیچ جۆرێك بەشە خۆراكی مانگانەی هەرێمی كوردستان ڕابگرێت و تا ئێستەش هیچ هەنگاوێك لەمبارەیەوە نەنراوە و مەترسی نییە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.