Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:40

وەزیری گواستنەوە دەنگۆی بڕینی ھێڵی ئینتەرنێت لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە رەتدەکاتەوە

ئەو دەنگۆیانە رەنگە پەیوەندی بە كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان بێت
کوردستان TV
100%


مەولود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان دەنگۆی بڕینی ھێڵی ئینتەرنێت لەلایەن ھەرێمی كوردستانەوە كه‌ چووه‌ته‌ به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه‌.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا مەولود باوەمراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە راست نین كە باس لە بڕینی ھێڵی ئینتەرنێت ئۆپتیك لەلایەن ھەرێمی كوردستان دەكرێت، ئەو ھێڵە لە ھەرێمی كوردستان چووەتە بەغدا و ھاووڵاتیان و خەڵكی شارەكانی عێراق لێی سوودمەندن، ئەو دەنگۆیانە رەنگە پەیوەندی بە كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان بێت.

گوتیشی: وەك ھەرێمی كوردستان ھەرگیز بیر لەو بڕیارەناكەینەوە، ھەرگیز گەمەیەكی سیاسی نابەستینەوە بە خزمەتگوزاری ھاووڵاتیان و دەست بردن بۆ ئەو شتانە تێكەڵكردنی ژیانی ھاووڵاتیانە بە مەلەفە سیاسییەكان.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆكەخانەكانی ھەولێر و سلێمانی، مەولود باوەمراد گوتی: تا ئێستا ھیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان نەدراوە، ھەر كاتێك ئەو بریارە بدرێت لە پێشدا فڕۆكەخانەكان ئاگادار دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی ھەموو ھێڵەكان ئاگادار بكرێنەوە لە كاتی دیاریكراو ئامادەبن بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان، بەڵام ئەوەی ئێستا دەگوترێت، تەنھا دەنگۆ و پڕو پاگەندەیە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.