Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:42

یەکێتی نەوتی سویسرا:بە پارەی نەوتی ١٠ ساڵ دەتوانرا خاکی عێراق ٢سم بە زێڕ دابپۆشرێت

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی یەکێتی نەوتی سویسرا، پارەی نەوتی عێراق لەماوەی ١٠ ساڵدا بەشی ئەوەی کردووە ھەموو خاکی عێراق بەزێڕ دابپۆشرێت.
کوردستان TV
100%

یەکێتی نەوتی سویسرا کە گەورەترین ناوەندی توێژینەوەیە لە بواری ئامارەکانی کڕین و فرۆشتنی نەوت لە جیھان، لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە "ئەو نەوتەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٤ بۆ کۆتایی ٢٠١٤ عێراق فرۆشتوویەتی، بەشی ئەوەی دەکرد کە تەواوی خاکی عێراق بە بارستایی ٢ سم بە زێڕی عەیارە ٢٤ دابپۆشرێت".

پێشتر لە راپۆرتێکدا دەزگای سەتەلاییتی کوردستان ئاماژەر بەوە کردبوو "عێراق لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٧ بڕی ١٢٠ ملیار دۆلاری قەرز کردووە".

ھەروەھا لە راپۆرتە جیھانییەکانی تایبەت بە گەندەڵیدا، وڵاتی عێراق بەردەوام لە ریزبەندی ١٠ یەکەمینەکاندایە، ھەر ئەمەش وای کردووە پارەی نەوت سوودی بۆ گشتی خەڵک نەبێت، ھەر بەپێی ئامارەکان شاری بەسڕا کە ٥٨%ی ھەموو نەوتی عێراق و ١٣ ملیۆن دار خورمای لێیە، تەواوی پڕۆژەکانی ئەو شارە وەستێنراون بەھۆی خەرج نەکردنی بودجەی ئەو شارە لەلایەن بەغداوە

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.