Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:39

ژەنەڕاڵێکى هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان: داعش بوونی نەماوەو خۆیان ڕاده‌ستى پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن

ئەمڕۆش 9 تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد
کوردستان TV
100%


ژەنەڕاڵ ئەندرۆ گروفت جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانی لە هاوپەیمانی نێودەڵەتی لە دژی داعش به‌ ئاژانسی "فڕانس پرێس" ڕاگەیاند، لە ئێستادا داعش وەک ڕێکخراوی چالاکی سەربازی بوونی نەماوە، بەڵکو بەشێوەی شانەی یاخیبوو بوونیان هەیە، بۆیە لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەوە کارى سوریا و عێراقە كه‌ ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شانانە بگرنە ئەستۆ، چونکە تا ئێستاش شانە نووستووەکانی داعش لێرە و لەوێ هێرشی کتوپڕ ئەنجام دەدەن.

ناوبراو ڕاگەیاندووە "تا ئێستا زیاتر لە هەزار چەکداری داعش خۆی داوە بە دەستەوە و زۆربەشیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

جەختیشکردووەتەوە کە هاوکاری و هەماهەنگییەکی گەورە لە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەدا بوونی هەیە، بەڵام ئاڵۆزی و ناکۆییەکان تەنها لە بواری سیاسیدا، بەڵام لەسەر ئاستی ئەمنی هیچ کێشەیەک نییەو پەیوەندییەکان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركووك رایگەیاند كە ئەمڕۆ 9 تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كردووە، بەمەش لە سەرەتای دەست پێكردنی شه‌رى رزگاركردنی  حەویجەوە تاكو ئێستا زێاتر لە 50  تیرۆریست خۆیان رادەستی پێشمەرگە كردووە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.