Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 14:24

هاندەرانی ئیسپانیا سووکایەتییان بە پیکێ کرد

هاندەرانی ئیسپانیا سووكایەتییان بە پیكێ كرد
کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو لە یارییەكەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەلبانیا لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی پارزەوینی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی رووسیا، هاندەران سووكایەتی گەورەیان بە گیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە كرد.

لە یارییەكەدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە 3 گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا و بەفەرمی خۆی گەیاندە یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا.

ئەوەی جێگەی سەرنج و دڵگرانی بوو لە یارییەكەدا هاندەرانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە فیكە و هەرای نارەزایی سووكایەتییەكی گەورەیان بە پیكێ كرد بەهۆی لێدوانەكانی ئەم دواییەی سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی كەتەلۆنیا و دەنگدانی بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا.

لە گێمی دووەمی یارییەكەدا جولین لۆپیتیجی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەناچاری پیكی لەنێو یاریگە دەرهێنا بۆ ئەوەی هێرشی سوكایەتییەكانی هاندەران رابگرێت.

بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشی یاریزانان و دەستەی كارگێڕی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو ئەوەبوو كە پیكێ لەبەرامبەر سوكایەتییەكەی هاندەراندا هیچ كاردانەوەیەكی نەبوو و بەردەوامبوو لە یاریكردن تا كاتی هاتنە دەرەوەی.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.