Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 13:50

ئیسپانیا چارەنووسی یانە کەتەلۆنییەکانی یەکلاکردەوە

ئیسپانیا چارەنووسی یانە كەتەلۆنییەكانی یەكلاكردەوە
کوردستان TV
100%


سەرۆكی یەكێتی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا چارەنووسی یانە كەتەلۆنییەكانی لە خولی تۆپی پێی وڵاتەكەی دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی لەلایەن هەرێمی كەتەلۆنیاوە، یەكلایی كردەوە.

خافیێر تیباس بۆ رۆژنامەی (سپۆڕت)ی ئیسپانی گوتی: هەڵوێستمان ئاشكرایە و پێشتریش چەند جارێكی تر ئاماژەمان بەوەداوە و بەگوێرەی یاسا ئەگەر هەرێمی كەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێ یانەكانی ئەو هەرێمە چیتر ناتوانن لە خولی ئیسپانیا بەردەوامبن.

ئەمساڵ سێ یانەی هەرێمی كەتەلۆنیا لە ركابەرییەكانی خولی پلە یەكی ئسپانیا یاری دەكەن كە ئەوانیش برێتین لە بەرشەلۆنە، ئیسپانیۆڵ و گیرۆنا.

ئەمە لە كاتێكدایە كە هاووڵاتیانی هەرێمی كەتەلۆنیا هەفتەی رابردوو لە پرۆسەی ریفراندۆمدا 90%ی دەنگیان بە بەڵێ بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا دابوو و بۆ ئەمەش هەرێمەكە ئێستا خەریكی خۆ ئامادەكردنە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی.

بەگوێرەی یاسای ئیسپانیا هەركاتێ هەرێمی كەتەلۆنیا سەربەخۆیی رابگەیەنێ، ئەوا هەرسێ یانەكە لە خولی ئیسپانیا دەردەكرێن كە گرینگترینیان یانەی بەرشەلۆنەیە و ئێستا لە ریزبەندی یەكەمی یانەكان دێت.

دەسەڵاتدارانی هەرێمی كەتەلۆنیا پێشتر رایانگەیاندبوو لە كاتی راگەیاندنی جیابوونەوەدا یانەكانی هەرێمەكەیان روو لە خولێكی گەورەی تری ئەوروپا لە وڵاتی دەوروبەر دەكەن كە رەنگە خولی ئینگلیزی یان فڕەنسی یانیش ئیتاڵی بێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.