ڕۆژنامەی "فاینانشال تایمز"ی بەریتانی ڕاپۆرتێكى لهبارهى پرۆژەی نوێی ئەمریکا لە دژی ئێران بلاو كردووتهوهو تێیدا ئاشكرا دهكات كه ئەگەری زۆرە دۆناڵد ترەمپ، سووپای پاسدارانى ئێرانى بخاتە نێو لیستی تیرۆرو وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" بناسرێت و گەمارۆیش بخرێتە سەر.
بەرپرسێکی باڵای حکوومەتی ئەمریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بۆ رۆژنامهكه وتوویهتى" چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ هەوڵی نوێ لە دژی هەڵوێست و کردەوەکانی ئێران بگرێتەبەر، کە ئەویش ناساندنی سووپای پاسدارانە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و هاوکات چەندین هێزی دیکەی وەک حەماس و حیزبوڵاو حەشدی شەعبی لە عێراق ئەکەونە ناو ئەو گەمارۆیەی ئەمریکاوە.
بهپێى ڕۆژنامەی "فاینانشال تایمز"ی بەریتانی، دەبێت ترهمپ هەتا ڕێکەوتی 2017/10/15 ڕاپۆرتی نوێی خۆی لەبارەی پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکیی بداتە کۆنگرێس و لە ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایبگەیەنێت، كه ئێران پابەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.