سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایده‌گه‌ێنێ، توركیا و ئێران پابه‌ندی داواكه‌ی عێراق به داخستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نابن.
عه‌لی ئه‌لبدێری، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی،رایگه‌یاند: ئێران و توركیا به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن ،كه كار نه‌كاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منی و ئابوررییه‌كانیان.
بدێری روونیشیكرده‌وه، ئه‌و دوو وڵاته دراوسێیه مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان له گه‌ڵ كوردستان ناوه‌ستێنن،به تایبه‌تی له بواری نه‌وت، چونكه ئه‌وان له پێناو داواكه‌ی عێراق، ئه‌و هه‌موو ملیاردۆلاره به جێناهێڵن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و عێراقییه‌كان ده‌بینن.
گوتیشی: هه‌ندێك لێدوانی به‌رپرسانی ئێران و توركیا و ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه، سه‌باره‌ت ریفراندۆمی كوردستان ، هیچ راستییه‌كی تێدا نییه و نه‌مانبینی لێدوانه‌كیان جێبه‌جێكه‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.