Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 14:20

گووگڵ مۆبایلی پێکسل ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

كامێراكانییان 12 مێگا پێكسله‌
کوردستان TV
100%

به‌م نزیكانه‌ كۆمپانیای گووگڵ مۆبایلی پێكسل ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئایفۆن.

كۆمپانای گووگڵ دوو مۆدێلی پیكسل ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ پیكسل 2 و پیكسل ئێكس ئێله‌ كه‌ چه‌ندین سیفه‌تی ناوازه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت وه‌كو كامێراكانییان 12 مێگا پێكسله‌ و توانایه‌كی زیاتریان هه‌یه‌ بۆ گرتنی وێنه‌ی پۆرترێت وه‌ كامێرای سێلفی له‌ مۆبایله‌كانی پێكسل، ده‌گاته‌ 8 مێگاپێكسل، به‌ڵام له‌ ئایفۆن ئێكس ته‌نها 7 مێگا پێسكله‌ له‌ هه‌مان كاتدا قه‌باره‌كه‌ی هه‌ردوو مۆدێله‌كه‌ی پێكسل، گه‌وره‌ترینیان ده‌گاته‌ 128 گێگا بایت.

شایانی باسه‌ له‌ رووی نرخه‌وه‌، ئایفۆن ئێكس گرانتره‌ و له‌ 999 دۆلار ده‌ستپێده‌كات، مۆبایله‌كانی گووگڵ، پێكسل 2 له‌ 649 دۆلار و پێكسل ئێكس ئێل له‌ 849 دۆلار ده‌ستپێده‌كات.

سه‌رچاوه‌/سكای نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.