Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:15

دکتۆرێک کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

پیشه‌ی دكتۆری ددانه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، كه‌سێك كه‌ پیشه‌ی دكتۆری ددانه‌، دوای ئه‌وه‌ی چۆته‌ ژووره‌كه‌ی خۆی ، به‌ په‌تێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

پۆلیس هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی (٥/١٠/٢٠١٧) كاتژمێر (٦) به‌یانی، پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ گه‌ڕه‌كی كرێكاران، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت كه‌وا گه‌نجێك به‌ ناوی هاوڕێ عومه‌ر سوڵتان، ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، پیشه‌ دكتۆری ددان، دوای ئه‌وه‌ی چۆته‌ ژووره‌كه‌ی خۆی، به‌ په‌تێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

پولیسی راشیگه‌یاندووه‌:  دوای گه‌یشتنی پۆلیس به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، ته‌رمی ناوبرا هه‌ڵگیرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی :رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.