Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:02

یه‌که‌م شوفێری ئافره‌ت له‌ سعودیه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

خۆی به‌ راگرێكی شه‌قامه‌كاندا كێشاوه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كه‌م شوفێری ئافره‌ت له‌ سعودیه‌، به‌هۆی رووداێكی ئۆتۆمبێڵه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودیه‌ رایگه‌یاند: یه‌كه‌م شوفێری ئافره‌ت به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ گیانی له‌ده‌ستداو هاوسه‌ره‌كه‌شی بریندار بووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ شاری جه‌دده‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی شوفێرێكی ئافره‌ت تۆماركرا،له‌و كاته‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ به‌ ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی خۆی به‌ راگرێكی شه‌قامه‌كاندا كێشاوه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی كه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌دا برینداربووه‌.

پێشتر له‌ سعودیه‌ رێگا به‌ ئافره‌ت نه‌ده‌درا ببێته‌ شوفێری ئۆتۆمبێڵ،چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر،به‌فه‌رمی بڕیاردرا كه‌ ئافره‌تیش بۆی هه‌یه‌ ببێته‌ شوفێرو ئۆتۆمبێڵ لێبخوڕێ.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.