Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 10:00

مالکی پۆسته‌که‌ی عه‌مار حه‌کیمی وه‌رگرته‌وه‌

ماوه‌ی دووساڵ بوو، حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌كرد
کوردستان TV
100%

نوری مالكی، پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ عه‌ممار حه‌كیم، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، وه‌رگرته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د كنانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگه‌یاند: كه‌ به‌ پێی ئیستحقاقی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ئیئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نوری مالكی به‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دانا.

به‌وه‌ش نوری مالیكی، له‌ شوێنی عه‌ممار حه‌كیم بووه‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، كه‌ ماوه‌ی دووساڵ بوو، حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌كرد.

فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كان له‌ خۆده‌گرێت.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.