Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 09:44

دادگای ئیمارات سزای 10 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌کی ئێرانی دا سه‌پاند

هەوڵی بەدەست هێنانی كەل و پەلی ئەتۆمی داوە
کوردستان TV
100%

دادگای ئاسایشی نیشتمانی ئه‌بوزه‌بی ،به‌ تۆمه‌تی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و هه‌وڵدان بۆ هاورده‌كردنی كه‌ل و په‌لی تایبه‌ت به‌ بواری پڕۆگرامی ئه‌تۆمی، سزای 10 ساڵ زیندانی به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئێرانی دا سه‌پاند.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات بڵاویكرده‌وه‌ : تۆمه‌تبار،بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات،له‌سه‌ری پێویسته‌ خه‌رجییه‌كان دادگایی كردنه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و دوای ته‌واو بوونی سزاكه‌شی له‌ ئیمارات ده‌رده‌كرێ.

ئاژانسه‌ ئیماراتییه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌م هاووڵاتییه‌ ئێرانییه‌، تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی زانیاری داوه‌ته‌ حكومه‌تی ئێران و هه‌وڵیشی داوه‌ له‌ وڵاتی بریتانیا، چه‌ند كه‌ل و په‌لێكی تایبه‌ت به‌ پرۆگرامی ئه‌تۆمی، له‌ رێگای ئیماراته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاورده‌ی ئێران بكات.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.