Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 09:09

مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی یەکێتی و بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی دەکات

مام جەلال، کەسایەتییەکی کاریگەری مەیدانی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بووە
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بنەماڵەی مام جەلال و هاووڵاتییانی کوردستان کرد.

لە پرسەنامەیەکدا مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالمان پێگەیشت، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی مام جەلال و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەموو هاووڵاتییانی کوردستان دەکەم. خوا سەبووریی هەموو لایەکمان بدات.

جەختیشی لەوە کردەوە مام جەلال، کەسایەتییەکی کاریگەری مەیدانی سیاسیی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بووە و بێگومان کۆچی دوایی بۆشاییەکی زۆر دروست دەکات.

ئاواتەخوازم بە تەبایی و یەکڕیزی و خەباتی بێ وچانمان بە ئاراستەی بەدیهاتنی ئاواتە دێرینەکەی گەلەکەمان کە ئاواتی لەمێژینەی مام جەلالیش بوو، بتوانین گیانی بەرزەفڕی بەڕێزیان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان شاد بکەین.

مەسرور بارزانی
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.