Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 00:17

کۆرپه‌له‌یه‌کی ته‌مه‌ن دوو رۆژه‌ له‌ نێو به‌رمیلێکی خۆڵ و خاشاک دۆزرایه‌وه‌

كۆرپه‌له‌كه‌ له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی دایه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رایده‌گه‌ێنێت، كۆرپه‌له‌یه‌كمان له‌ نێو به‌رمیلێكی خۆڵ و خاشاك دۆزییه‌وه‌، كه‌ ته‌مه‌نی دوو رۆژ بووه‌.

ئه‌حمه‌د شه‌عبان، ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌وجی هێزه‌كانی سواتی سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند:له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه‌ زانیاریمان پێدرا، كه‌ له‌ناوچه‌ی ئه‌لبوعوبێدی ناوه‌ڕاستی شاری تكریت، كۆرپه‌له‌یه‌كی ته‌مه‌ن دوو رۆژه‌ فرێدراوه‌ته‌ نێو به‌رمیلێكی خۆڵ و خاشاك.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ گوتیشی: دوای گه‌یشتنمان به‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، كۆرپه‌له‌كه‌مان هه‌ڵگرته‌وه‌و به‌ره‌و یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌ گواستمانه‌وه‌ ،ئێستاكه‌ش كۆرپه‌له‌كه‌ له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستی دایه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.