Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:23

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل: کورد خۆی بڕیاری له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان داوه‌

سه‌ره‌ڕای سۆزێكی له‌مێژینه‌ و سرووشتی و هه‌میشه‌یی گه‌لی جوو بۆ كورد و خواسته‌كانیان
nataniaho
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، وه‌ڵامی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ: هیچ رۆڵێكمان له‌ ریفراندۆمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه‌.

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای سۆزێكی له‌مێژینه‌ و سرووشتی و هه‌میشه‌یی گه‌لی جوو بۆ كورد و خواسته‌كانیان، هیچ رۆڵێكمان له‌ ریفراندۆمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه‌.

له‌كاتی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسرائیل له‌ ئاهه‌نگ و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی به‌ره‌ی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، تێوه‌گلانی ئیسرائیل له‌ پرۆسه‌كه‌دا ده‌سه‌لمێنێت.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.