Erbil 9°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 08:39

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای که‌رکوک : کچێکی دیکه‌ی ئێزیدی گه‌یشته‌وه‌ سنووره‌کانی پێشمه‌رگه‌

سێ ساڵه‌ له‌ ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا بووه‌
کوردستان TV
100%

كچێكی دیكه‌ی ئێزیدی كه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌ ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدا بووه‌، به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه‌ نێو سنووره‌كانی پێشمه‌رگه‌.

كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند : زیاتر له‌ 2 هه‌زار ئاواره‌ روویان له‌ میحوه‌ره‌كه‌مان كردووه‌و لای ئێمه‌ پارێزراون، تا رێو شوێنی یاسایی ده‌گیرێته‌ به‌ر و كه‌مپیان بۆ دابین ده‌كرێ.

كه‌ركوكی گوتی: زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئاواره‌كان ژن و منداڵ و گه‌نجن ، خۆشیان دان به‌ وه‌دا ده‌نێن كه‌ هاوسه‌رو كوڕه‌كانیان داعشن ، به‌ڵام ئه‌وان چیتر نایانه‌وێ له‌ ژێر چه‌تری ئه‌واندا بژین .

هه‌روه‌ها كه‌ركوكی گوتیشی: له‌ ناو  لێشاوی ئاواره‌كاندا خاتوونێكی ئێزیدی به‌ ناوی (باسمه‌ قاسم عه‌لی)  كه‌ خه‌ڵكی شنگاله‌ و دانیشتووی گوندی كۆجۆیه‌، ئه‌میش له‌ نێو ئاواره‌كاندایه‌ ، ئێمه‌ش له‌ ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی رێزدار نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ برای ئه‌م خاتوونه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ماوه‌ی 3 ساڵه‌ دیلی ده‌ست چه‌ته‌كانی داعشه‌ .

كه‌ركوكی ده‌شڵێ: بڕیار وایه‌ پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ كه‌س و كاری كچه‌كه‌ بگه‌نه‌ لای  ئێمه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كچه‌كه‌یان شادببنه‌وه‌  .

 

كوردستان تیڤی: داستان ئه‌میر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.