Erbil 15°C پێنجشەممە 09 ئایار 22:00

ریاڵ مەدرید گرنگى به‌ جۆلیان دراکسلەری ئەڵمانی ده‌دات

ریاڵ مەدرید چووە پێشبڕكێی كڕینی دراكسلەرەوە
کوردستان TV
100%

یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە زستانی داهاتوودا ریزەكانی تۆكمەتر بكات و لە ئێستاشەوە گرنگی بە جۆلیان دراكسلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دەدات.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید لە زستانی داهاتوودا بۆ گواستنەوەی دراكسلەر دەكەوێتە جوڵە و ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ خەرج بكات.

هەمان سەرچاوە بڵاویكردووەتەوە لە ئێستادا ریاڵ مەدرید چاودێری دۆخی دراكسلەر دەكات، ئەوەش لەكاتێكدایە یانە پاریسییەكە گرێبەستی لەگەڵ نێیمار و مباپێ-دا واژوو كردووەو دەستبەرداری هیچ یەكێك لە دی ماریا و تیاگۆ مۆتا و ڤیراتی-ش نەبووە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەك دراكسلەر دەیەوێت لەیانەیەكدا یاری بكات وەك یاریزانی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و هەلی زیاتری یاریكردنی پێ ببەخشرێت.

جۆلیان دراكسلەری تەمەن 24 ساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان هاوینی 2021 كۆتایی دێت و زستانی رابردوو بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڤۆلفسبۆرگی ئەڵمانییەوە رویكردە پاریس.

 كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.