Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 08:48

حکومه‌تی هه‌رێم: بۆ ئه‌نجامی فه‌رمی ریفراندۆم چاوه‌روانی راگه‌یه‌ندراوی کۆمیسیۆن بن

هه‌ر راپۆرتێك له‌لایه‌ن كۆمیسیۆن نەبێت هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌
کوردستان TV
100%

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، بۆ ئه‌نجامی فه‌رمی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چاوه‌روانی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆن بن.

سه‌فین موحسن دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌ر راپۆرتێك كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن وراپرسی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بڵاونه‌كرێته‌وه‌، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن پارته‌ سیاسیه‌كانی كوردستانیش بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

گوتیشی: بۆ ئه‌نجامی فه‌رمی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چاوه‌روانی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆن بن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.