ئه‌م كتێبه نوێیه‌ى وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، ناوى سایكۆلۆجیاى كه‌سێتى كورده له‌بەر ڕۆشنایی ڕوانگە جوداكاندایه و 310 لاپەڕەیە تیایدا هه‌شت لێكۆڵینه‌وه هه‌ن، هه‌ر هه‌موویان ئیشیان له‌سه‌ر كه‌سێتى مرۆڤى كورده و له ڕوانگه‌ى میتۆده سایكۆلۆژیه جیاجیاكان ئه‌م بابه‌ته‌یان تاوتوێكردووه.
محمد ته‌ها زیاتر نووسیویه‌تى: له‌م كتێبه نوێیه‌مدا زۆرم گوتووه و زۆریشم خستۆته‌ڕوو.
له كتێبى نووسینى سپى و به‌ر له‌ویش له ده‌یان نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ى هزریى خۆمدا قسه و ڕاى جددیم له‌سه‌ر كه‌سێتى و خودى كورد چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك كۆ كردووه، قسه‌ى جددیم له‌سه‌ر قه‌واره‌ى خودیى تاك و قه‌واره‌ى نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى كورد كردووه.
من وه‌ك هه‌ر نووسه‌رێك كه پێیوایه نووسین هه‌م پڕۆسێسێكى عه‌قلى باڵا و هه‌میش ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى ئینسانیه، بابه‌ت نه‌بووه ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بووبێ به بوونى كورده‌وه نهمانخستبێته به‌ر مهددى نه‌زه‌ر.
له كتێبى ده‌نگه نه‌بیستراوه‌كان كه زیاتر له 40 تێكستى ڕه‌خنه‌یى هه‌نووكه‌یى بوون له‌وسا و بۆ ئاینده‌ش، هیچ نه‌ما له‌و بوارانه‌ى له نزیكه‌وه خزمایهتیهكیان له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نیه‌ت و دیموكراسى و نه‌ته‌وه‌سازى و دهوڵهتسازى هه‌بێ نه‌گوتبێ.
له كتێبى سایكۆلۆژیاى په‌یوه‌ندى و دواتر له كتێبى دیارده‌گه‌رایى خود شیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ى هزریم له‌باره‌ى بوون و ماهییه‌تى خودى كه‌سی و نه‌ته‌وه‌یى كورد كردووه، چوومه‌ته سه‌ر ئه‌نتۆلۆژیاى ئه‌م خوده و ورد سه‌رچاوه‌ى ئازار و چهقینهكانم خستوونه‌ته ڕوو.
له كتێبى له مۆڵه‌تى مێژووشدا وه‌ك به‌شى دووه‌مى ده‌نگه نه‌بیستراوه‌كان توێكاری جیاجیام له‌سه‌ر عه‌قڵ و جه‌سته و بوونه كه‌سى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ى خۆمان كرد.
له كتێبى "خودى كوردى- الژات الكردیه" كه به عه‌ره‌بى نووسیم و (دار الحوار) له 2016 بڵاوى كرده‌وه په‌ره‌گراف نیه قسه و ڕاى زانستى و سایكۆلۆژى و فه‌لسه‌فى له‌سه‌ر ڕابردووى خودى كوردى و ئێستا و ئایندهشى تیا نه‌بێ، ئه‌م كتێبه له ڕووى ئه‌كادیمیه‌وه به شایه‌تمانى گه‌وره ئه‌كادیمیه‌كانى ئه‌م سه‌رزه‌مینه نه‌ك هه‌ر چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى هزرین و به‌س، بگره ده‌كرا و ئێستاش ده‌كرێ، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ فیكرى سیاسى كوردى سوودى لێوه‌ر بگیرێ.
له كتێبى "سایكۆلۆژیاى كه‌سێتى- سیكولوجیه الشخصیه" كه ئه‌ویش به عه‌ره‌بى نووسیومه و هه‌میسان (دار الحوار) له 2017 چاپ و بڵاوى كرده‌وه، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى تیایه هه‌ر هه‌موویان تیشك و سه‌رنجیان له‌سه‌ر كه‌سێتى كوردى و كه‌سایه‌تى سایكۆلۆژى و نیشتمانى نه‌ته‌وه‌یى كورده، ئه‌مه‌شیان شایه‌تمانى گه‌وره ئه‌كادیمیه‌كانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى به‌ده‌ست هێنا و پێیان وابوو ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه ده‌كرێ وه‌ك مانیفێستۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، چون بابه‌تى چاره‌ساز و مرۆڤساز و نه‌ته‌وه و نیشتمان ساز بوون.
هه‌موو ئه‌مانه‌م وه‌ك ئه‌ركێكى هزرى و ئه‌كادیمى و دواى ئه‌وانه‌ش ئه‌خلاقى پێشكه‌شى كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆم كردن بێ ئه‌وه‌ى جگه له سه‌لماندنى بوونى خۆم وه‌ك بوونێكى چالاك و بزۆز هیچ مه‌به‌ستێكى ئیرتیزاقى كه ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رزه‌مینه‌ى ئێمه باوه و له‌گه‌ڵ سیاسیه خوار و خێچهكانمان كێبڕكێى ناشیرنترین ڕوو و ڕووخسار و ناوه‌رۆكى خۆیان ده‌كه‌ن نه‌بووه.
ئه‌مجاره‌ش ئه‌و كتێبه‌ى ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له ئه‌كاونتى خۆم خستمه ڕوو و ئه‌وه‌نده‌ى پێنه‌چوو ناوه‌ندى ئه‌ندێشه ئه‌ركى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته ئه‌ستۆى خۆى هه‌نگاوى چوونه چاپخانه‌ى نا و ئه‌وه‌نده‌شى پێناچێ ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ست و چاوى خوێنه‌ران.
ئه‌م كتێبه ناوى سایكۆلۆجیاى كه‌سێتى كورد له‌بەر ڕۆشنایی ڕوانگە جوداكاندایه و 310 لاپەڕەیە، تیایدا هه‌شت لێكۆڵینه‌وه هه‌ن هه‌ر هه‌موویان ئیشیان له‌سه‌ر كه‌سێتى مرۆڤى كورده و له ڕوانگه‌ى میتۆده سایكۆلۆژیه جیاجیاكان ئه‌م بابه‌ته‌یان تاوتوێكردووه.
له‌وێدا دیسانه‌وه ڕاو هه‌ڵوێست و سه‌رنجى زانستى و هزرى سهلماومان ده‌رخستوون و بوونى كوردیمان وه‌ك بوونه كه‌سى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ى توێكارى كردووه، ئه‌م جۆره ئیشانه بریتین له هه‌ڵوێستى هزرى و زانستى و په‌یوه‌ست نین به ڕووداوى هه‌نووكه‌یى و خولقاوى بڵقاوى. ئه‌م هه‌ڵوێستانه بۆ مێژوو دوكۆمێنت بوون و ده‌بن و له قوڵایى چینه هزریه‌كانى جیهانى و كوردیه‌وه هه‌ڵێنجراون.
ئه‌گه‌ر نه‌زانێك دێت و به ستوونێكى ده ده‌قیقه‌یى و 200 وشه‌یى سنوورى بوونه ئه‌كتیڤ و ئهخلاقیهكهى نووسه‌ره جیددى و ئه‌كادیمیه چالاكه‌كان له ڕۆژنامهیهكى به‌لاش ده‌بڕێ و لێیان ده‌بێ به سانسۆر و پۆلیسى فیكر و پێیوایه ده‌بوایه له هه‌ر بۆنه و ڕووداوێكدا چ بچووك چ مه‌زن قسه و ڕایان هه‌بوایه، ئه‌وا نووسه‌رى جیددى و كۆڵێنكار تاقه‌تى ئه‌وه‌ى نیه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دههۆڵزهنانه تێبگه‌ن ده‌م نا ده‌مێ ملیان قوتكهنهوه و به جه‌نابیان بڵێن "ئه‌وه نووسیم كه‌واته من هه‌م" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.